|

|
|
|
|
[2012-01-28]
هه‌واڵ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی داخراوی ئەنجوومەنی ئاسایش لەمەر سووریا
PAZADIK:٨ی رێبەندان(٢٨ی ژانویەی ٢٠١٢)، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەگای سەرەکی خۆی لەنیۆیۆرک دەستیکرد بەکۆبوونەوەیەکی داخراوە بەمەبەستی تاوتوێکردن و بیروڕاگۆرینەوە سەبارەت بە پڕۆژە بڕیاری عەرەبی و وڵاتانی رۆژئاوا کە بەسەر ئەندامانی ئەنجوومەن دابەشکرابوو لەمەر دۆخی سووریا.
...درێژه
|
[2012-01-28]
هه‌واڵ منداڵێکی بلیمەت کۆچی دوایی کرد
PAZADIK:عفرا که‌ریم کچه بچکۆله‌ی بلیمه‌تی بواری کۆمپیوته‌ر له "فه‌یسڵ ئاباد" له پاکستان، له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا، پاش ئه‌وه‌ی تووشی سه‌کته‌ی دڵ بوو کۆچی دوایی کرد.
...درێژه
|
[2012-01-27]
هه‌واڵ ئێران شەش کەسی پاکستانی دەکوژێ
PAZADIK:٧ی رێبەندانی(٢٧ی ژانویەی ٢٠١٢)، بەرپرسانی پاکسانی بڵاویانکردەوە کە لە ئاکامی تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە شەش هاووڵاتی پاکسانی کوژراون.
...درێژه
|
[2012-01-27]
هه‌واڵ توركیا گه‌وره‌ترین پێشێلكاری مافی مرۆڤه
PAZADIK:دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند ساڵی رابردو حكوومه‌تی توركیا له ناو وڵاتانی جیهاندا زۆرترین پێشێلكاری مافی مرۆڤی ئه‌نجامداوه له دادگاكه‌شیاندا زۆرترین سزای به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
...درێژه
|
[2012-01-25]
هه‌واڵ سووریا .. له خۆپیشاندان و تووندوتیژیه‌كانى دوێنێدا 64 كه‌س كوژران
PAZADIK: خۆپیشاندان و توندوتیژی له سووریا به‌رده‌وامه و دوێنێش 64 كه‌س به گوله‌ى هێزه ئه‌منیه‌كان كوژران و دیمه‌شقیش رازی بوو به‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى مانگێكى دیكه كارى چاودێرانى عه‌ره‌بى له وڵاته‌كه‌یدا درێژ بكرێته‌وه ، سه‌رۆك وه‌زیرانى قه‌ته‌ریش رایگه‌یاند وڵاتانى عه‌ره‌بی رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دۆسیه‌ى سووریا بۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى به‌رزبكه‌نه‌وه ، هه‌روه‌ها باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه كه مانه‌وه‌ى رژێمى سووریا چه‌ند رۆژێكى ماوه. ...درێژه
|
[2012-01-25]
هه‌واڵ ئۆباما: ئەمریکا سوورە لەسەر ئەوەی رێگە لە ئێرانێکی ئەتۆمی بگرێ
PAZADIK: رۆژی سێشەممە 4 رێبەندان (24 ژانویە)، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە قسەکانیدا لە کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەندامانی سنا و مەجلیسی نوێنەرەان سەرەڕای باسکردنی ناوەڕۆکی بەرنامەی ئابووری خۆی، ئاماژە بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا کرد و گوتی: هێزی دیپلۆماسی ئەمریکا بووەتە هۆی ئەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەبەرانبەر بەرنامە ناوکییەکەی ئێران‌دا هەڵوێستێکی یەکگرتوویان پێشنیازکردووە و ئێستا کۆماری ئیسلامی پتر لە هەر کاتێک پەراوێز کەوتووە. ...درێژه
|
[2012-01-24]
هه‌واڵ ئۆسترالیا پشتگیری گەمارۆخستنە سەر کەرتی نەوتی ئێران دەکا
PAZADIK:کوین راد وەزیری دەرەوەی ئۆسترالیا رۆژی سێشەممە ٤ی رێبەندان(٢٤ی ژانویەی ٢٠١٢)، وتی: لەسەر مەسەلەی ئێران و حەولەکانی رۆژانی رابردووی لە درێژەی دانیشتنی یەکێتی ئەورووپا وتی پشتیوانی گەمارۆ خستنە سەر ئێران دەکەین و پێڕەوی حەولەکانی یەکێتی ئەورووپا دەکەین.
...درێژه
|
|
|
|
 |