::
بۆ شەهید نیگار حەسینی نەمر
2/8/2016
pazadik:








ئەی شەهیدە سەربەرزەکەی 
نیشتمانی بەشبەشم
قارەمانی ڕێی نەجاتی 
دایکانی سەربە هەشم
ناگۆڕمەوە بەجنەتی داعش
تاکێ پێڵاوی بەجێماوت 
ناگۆڕمەوە بەدەوڵەتی داعش
تاڵێك لەموی زوڵفی خاوت
مردنی داعش هەمیشە
لەپێناوی حۆری دایە
حۆریەکانی وڵاتی من
بۆگەل سەریان لە ڕێدایە
لەکوێ فاشیزمو داگیرکەر 
لەمانای سەربەستی دەگەن
شەمشەمە کوێرەی شەوانە
کوا لە فڕینی شاباز دەگەن
تۆ فریشتەی ڕاستەقینەی 
لەبەهەشتی نیشتمانی
ژیان دەبەخشیت بۆگەل و
مانای سەربەستی دەزانی
داعشی ناحەزو دزێ و
کەی لە واتای ژیان دەگەن
وەك کوندەبوو لەوێرانەن
تاریکە شەو چینە دەکەن
دڵنیابە تۆنامریت
تۆ سرودی گشت لاوانی 
چرای بەرزی هەڵکراویت
شەوەزەنگی نیشتمانی
نەتەوەیەك هەموساڵێك 
سوجدە بۆ گڵکۆی تۆدەبەن
بیرو هەزرو ڕێبازی تۆ
هەمو ساڵك پیرۆز دەکەن

سەرکێو 
هەولێر
۲٠۱٦/۸/۲



كۆمێنتی خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان ده‌ربرینی بیرورای خوێنه‌رانه ‌و سایته‌که‌مان به‌ر پرس نیه‌ له‌و كۆمێنتانه‌

ناو:
 
ئیمه‌یل:
 
کۆمێنت:
 
دیمانه‌
‌ یەزدانپەنا: نابێ هیچ حزبێك سەروەریی پارچەیەكی تری كوردستان پێشێل بكات
‌ رۆڵی ئێستای كاك مسعود بارزانی دەرفەتێكە بۆ پرۆسەی سەربەخۆیی و نابێت ئەم دەرفەتە لەدەست بدەین
بابه‌ت
تەوشناسی ناسیۆنالیزمی کوردستانی
عەلی عەونی
داسەپاندنەوەی دووبارەی سایس- پیکۆ لەدژی کوردان
حەسەن ماوەرانی
لە کەوتنی حەلەب ، دەستکەوتەکانی هەریەک لە روسیا و ئێران و تورکیا چی بوون ؟
نیاز حاجی
پێناسەیەک لە مێژووی ئاڵای کوردستان
بەهمەن کاک عەبدوڵلا
پەیامی فەرانسە و هاوپەیمانەکان بۆ PAK و کوردی رۆژهەڵات چییە؟
شەماڵ پیران
کۆمه‌ڵایه‌تی
  • ژنان
  • منداڵان
  • قوتابیان و لاوان
  • ژینگه‌
ئاخاوتن
کوردستان24: دەقی وتەکانی حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتی هێزەکانی PAK بەبۆنەی 71 کۆماری کوردستان ‌
زۆرترین خوێنراو
سه‌رەتا ئاخاوتن بابەت دیدار بۆ کوردستان مافی مرۆڤ دیمانه‌ کۆنگرەی یه‌ک په‌یوەندی دەربارە ئەرشیف
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان 2012