::
بەیاننامەی لاوانی هەر چوارپارچەی كوردستان بە بۆنەی رۆژی ئاڵای كورد
17/12/2016
pazadik:

پرۆژەی نەتەوەیی كورد، تاكو بتوانین و بكارێین دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی رابگەێنین





لە رۆژی 17/12 هەموو ساڵێك گەلی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان یادی رۆژی ئاڵا دەكەنەوە، ئەو ئاڵایەی كە ملیۆنێك كورد خوێنی بۆ رژا تاكو بە شەكاوی و بڵندی بمێنێتەوە.
بۆ یەكەمین جار ئاڵای كورد لە لایەن كۆمەڵەی خۆیبوونی كورد لە ساڵی 1918 ناسێندرا و بووە رەمزی نەتەوەیی، بۆ خەبات و تێكۆشان و بەرخودان كوردانی هەر چوار پارچەی كوردستان، پاشان هەر ئەو ئاڵایە پێشكەشی ئەندامانی كۆنگرەی نێونەتەوەیی ئاشتی لە پاریس كرا، وەكو داواكردنی مافی سەربەخۆی كورد لە پەیمانی سیڤەری ساڵی 1920 لە سەردەمی عوسمانیەكان، و لە شۆڕشی ئاگری داخ لەسەر چیایی ئاگر، ئەو ئاڵایە هەڵكراوە لە ساڵی 1927.
70 حەفتا ساڵ بەر لە ئەمڕۆ هەمان ئەو ئاڵایە لەسەر دەستی سەركردەی دیاری كورد قازی محمد لە كۆماری مهاباد بەرزكراوەتەوە، پێش لە سێدارەدانیشی رادەستی بارزانی نەمركراوە تاكو هەر بە بەرزی و بڵندی بمێنێتەوە و ببێتە سومبلی نەتەوایەتیمان.
لەو كاتەوە تاكو ئێستا هەزاران لاوی كورد خوێنی خۆی بەخشی لە پێناو هەمیشە شكاوەبوونی ئەو ئاڵا پیرۆزە، ئەمرۆش هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ژێر سێبەری ئەو ئاڵا پیرۆزە لە سەنگەری بەرگریكردندان دژ بە دڕندەترین رێكخستنی تیرۆرستی جیهان رێكخراوی تیرۆرستی داعش.
لە سایەی بزافی رزگاری خوازی كوردستان و رێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر، لە چوارچێوەی هەوڵە ئاشتی خوازیەكان و كارامەیی دیبلۆماسیەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی، ئاڵای كوردستان لە هەموو بەرزایی و لوتكە چیاكانی سەركەشی كوردستان دەشەكێتەوە، هاوكات هەموومان دەبینین لە مەراسیمی پێشوازی سەرۆكی كوردستان ئاڵای كورد شان بە شانی ئاڵای وڵاتانی سەربەخۆ دەشەكێتەوە، هەموو ئەمانەش دەرئەنجامی حیكمەت و لێهاتوی سەرۆك بارزانییە، بۆیە پێویستە سەرجەم لاوانی كوردستان لە پێناوی ئەو ئاڵایەدا تێبكۆشن و خەبات بكەن.
ئێمەش لەم رۆژە پیرۆزەدا بەناوی لاوانی هەرچوارپارچەی كوردستان داوا لە گەلی كورد دەكەین، ئامانجی سەرەكیان ببێتە پاراستنی یەكریزی كورد و پرۆژەی نەتەوەیی كورد، تاكو بتوانین و بكارێین دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی رابگەێنین.
لە كۆتاییدا بەڵێن دەدەین وەكو لاوانی هەرچوار پارچەی كوردستان كە لەژێر سێبەری ئەو ئاڵایە خاك و وڵاتمان بپارێزین.
-بژی كورد بژی كوردستان 
-هەر شەكاوەبێ‌ ئاڵای كورد .
یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان - باشوور
تەڤگەرا جوانێن كوردستانێ - باكوور
گروپی كاری لاوان و قوتابیانی پارتی ئازادی كوردستان
یەكیتیا خوەندەڤان و جوانێن دیمۆقراتی كوردستانی – رۆژاڤا
كوردستان - 17/12/2015


كۆمێنتی خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان ده‌ربرینی بیرورای خوێنه‌رانه ‌و سایته‌که‌مان به‌ر پرس نیه‌ له‌و كۆمێنتانه‌

ناو:
 
ئیمه‌یل:
 
کۆمێنت:
 
دیمانه‌
‌ یەزدانپەنا: نابێ هیچ حزبێك سەروەریی پارچەیەكی تری كوردستان پێشێل بكات
‌ رۆڵی ئێستای كاك مسعود بارزانی دەرفەتێكە بۆ پرۆسەی سەربەخۆیی و نابێت ئەم دەرفەتە لەدەست بدەین
بابه‌ت
تەوشناسی ناسیۆنالیزمی کوردستانی
عەلی عەونی
داسەپاندنەوەی دووبارەی سایس- پیکۆ لەدژی کوردان
حەسەن ماوەرانی
لە کەوتنی حەلەب ، دەستکەوتەکانی هەریەک لە روسیا و ئێران و تورکیا چی بوون ؟
نیاز حاجی
پێناسەیەک لە مێژووی ئاڵای کوردستان
بەهمەن کاک عەبدوڵلا
پەیامی فەرانسە و هاوپەیمانەکان بۆ PAK و کوردی رۆژهەڵات چییە؟
شەماڵ پیران
کۆمه‌ڵایه‌تی
  • ژنان
  • منداڵان
  • قوتابیان و لاوان
  • ژینگه‌
ئاخاوتن
کوردستان24: دەقی وتەکانی حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتی هێزەکانی PAK بەبۆنەی 71 کۆماری کوردستان ‌
زۆرترین خوێنراو
سه‌رەتا ئاخاوتن بابەت دیدار بۆ کوردستان مافی مرۆڤ دیمانه‌ کۆنگرەی یه‌ک په‌یوەندی دەربارە ئەرشیف
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان 2012