::
پەیامی پرسە و سەرەخۆشی کۆمیتەی هاوکاریی هولەند بەبۆنەی شەهیدبوونی زارا غوڵامی و شیفا گەردی
5/3/2017

بە داخ و کەسەری زۆرەوە هه‌واڵی شەهیدبوونی ژنە پێشمەرگە زارا غوڵامی ناسراو بە (ئەوین) پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستان و راگەێندکاری بەتوانای کەناڵی رووداو شیفا گەردی، لە ناخی دڵەوە خەمباری کردین.
شەهید زارا غوڵامی (ئەوین) پێشمەرگەی بەوەج و لێهاتووی ساڵێک جەنگ و بەرگریی لە سەنگەرەکانی باشیک و کۆنتڕۆکردنەوەی ئەو ناوچانە، گیانی لە رێگای پاراستنی نیشتمان و هەڵتەکاندنی سنوورە دەسکردەکان و سەربەخۆیی و یەکگرتنەوەی کوردستاندا، بەختکرد.

شەهید شیفا گەردی، کچە دیارەکەی کەناڵی رووداو، پێشمەرگە ئاسا بە مایکەکەی دەستییەوە، دەیویست ئازایەتی پێشمەرگەێ کوردستان و خراپەکارییەکانی تاریکپەرستانی داعش بە خەڵکی کوردستان و جیهان بگەیەنێ.
لە دەستدانی هەردوو شەهید خەسارێکی گەورە بوو بۆ کوردستان و بەم بۆنەیەوە بەناوی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە وڵاتی هولەند، سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدان زارا غوڵامی و شیفا گەردی و سەرجەم
هەڤاڵ و دۆستان هاوکارانیان دەکەین. لەخوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکا و سەبوورییش بە هەموو لایەک ببەخشێ.

کۆمیتەی هاوکاریی
هێزە کوردستانییەکان لە وڵاتی هولەند
14 رەشەمەی 2716
4 مارسی 2017



كۆمێنتی خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان ده‌ربرینی بیرورای خوێنه‌رانه ‌و سایته‌که‌مان به‌ر پرس نیه‌ له‌و كۆمێنتانه‌

ناو:
 
ئیمه‌یل:
 
کۆمێنت:
 
دیمانه‌
‌ یەزدانپەنا: نابێ هیچ حزبێك سەروەریی پارچەیەكی تری كوردستان پێشێل بكات
‌ رۆڵی ئێستای كاك مسعود بارزانی دەرفەتێكە بۆ پرۆسەی سەربەخۆیی و نابێت ئەم دەرفەتە لەدەست بدەین
بابه‌ت
تەوشناسی ناسیۆنالیزمی کوردستانی
عەلی عەونی
داسەپاندنەوەی دووبارەی سایس- پیکۆ لەدژی کوردان
حەسەن ماوەرانی
لە کەوتنی حەلەب ، دەستکەوتەکانی هەریەک لە روسیا و ئێران و تورکیا چی بوون ؟
نیاز حاجی
پێناسەیەک لە مێژووی ئاڵای کوردستان
بەهمەن کاک عەبدوڵلا
پەیامی فەرانسە و هاوپەیمانەکان بۆ PAK و کوردی رۆژهەڵات چییە؟
شەماڵ پیران
کۆمه‌ڵایه‌تی
  • ژنان
  • منداڵان
  • قوتابیان و لاوان
  • ژینگه‌
ئاخاوتن
کوردستان24: دەقی وتەکانی حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتی هێزەکانی PAK بەبۆنەی 71 کۆماری کوردستان ‌
زۆرترین خوێنراو
سه‌رەتا ئاخاوتن بابەت دیدار بۆ کوردستان مافی مرۆڤ دیمانه‌ کۆنگرەی یه‌ک په‌یوەندی دەربارە ئەرشیف
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان 2012