::
به‌یاننامه‌ی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بە بۆنەی بیست و شەشەمین ساڵوەگەڕی راپەڕینی مێژوویی باشووری کوردستان
5/3/2017

بیست و شەش ساڵ لەمەوبەر، رۆڵەکانی نەتەوەکەمان لە باشووری نیشتمان، لە داگیرکەر راپەڕین و هێزه‌ داگیرکه‌ره‌کانی دەوڵەتی عێراقیان لە شار و ده‌ڤه‌ر‌ه‌کانی وڵات رادا.
ئەو راپەڕینە مەزنە، رێگایەکی لە بەردەم کوردا کردەوە کە سه‌ره‌ڕای کۆسپ و تەگەرەکان، سەرەنجام قەوارەیەکی سیاسیی لێکەوتەوە کە ئەمڕۆ وەک ئەکتەرێکی سیاسەتی نێودەوڵەتی رۆڵ دەگێڕێ و هەنگاوەکانی بەرە سەربەخۆیی و بە دەوڵەتبوون دەڕوا. هەروەها ئاکامه‌کانی، کاریگه‌ریی له‌سه‌ر پرسی کورد له‌ هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان دانا.

رۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست !
ئەزموونی 26 ساڵ حوکمڕانیی باشووری کوردستان، هەوراز و نشێوەکانی پێوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها ئەزموونی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی پارچەکانی دیکەی کوردستان لەگەڵ دەوڵەت و ئۆپۆزیسیۆنی نەتەوە سەردەستەکانی ئەو دەوڵەتانە، لە تەنیشت سەرهەڵدانی داعش و ئەگەری جێگرتنەوەی داعش بە ” حەشدی شەعبی” ، وانەی رێ پیشاندەرن بۆ ئەوەی کورد تەنیا بیر لە یەک ستراتیژی بکاتەوە کە بریتییە لە وەدیهێنانی سەروەریی سیاسی و دامەزراندنی دەوڵەت.
دامەزراندنی دێموکراسیی لەم دەوڵەتانەدا و گەیشتنی نەتەوەکەمان بە مافەکانی، بە بێ گۆڕانکاریی ژێئۆپۆلیتیکی بە ئاڕاستەی گونجانی سنوورە سیاسییەکان لەگەڵ باری نەتەوایەتی دانیشتوان، وەدیی نایەت.
بۆیە پارتی ئازادیی کوردستان، بێباوەڕیی خۆی بە ستراتیژیی دێموکڕاتیزە کردن و فیدراتیو کردنی ئێران و دەستاودەستکردنی دەسەڵات لە نێوان گرووپ و نوخبەکانی نەتەوەی سەردەستی فارس، راگەیاندووە و ویستی رێفراندۆم بۆ دیاریکردنی چارەنووسی سیاسیی لە ژێر چاودێریی نێودەوڵەتییدا، بە باشترین پرۆژەی سیاسیی بۆ کورد دەزانێ.
شەكاوه‌ بێ ئاڵای ئازادیی و سەربەخۆیی و یەکگرتنەوەی کوردستان

پارتی ئازادیی کوردستانPAK
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
15 رەشەمەی 2716
5 مارسی 2017



كۆمێنتی خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان ده‌ربرینی بیرورای خوێنه‌رانه ‌و سایته‌که‌مان به‌ر پرس نیه‌ له‌و كۆمێنتانه‌

ناو:
 
ئیمه‌یل:
 
کۆمێنت:
 
دیمانه‌
‌ حسەین یەزدانپەنا: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە فەرمانگەکانی کەرکووک تەواوکەری هەنگاوەکانی پێشمەرگەیە
‌ یەزدانپەنا: نابێ هیچ حزبێك سەروەریی پارچەیەكی تری كوردستان پێشێل بكات
بابه‌ت
زۆرینەی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کام نەتەوە و پارێزگا پێک هاتون ؟
ناسر قازی
تەوشناسی ناسیۆنالیزمی کوردستانی
عەلی عەونی
داسەپاندنەوەی دووبارەی سایس- پیکۆ لەدژی کوردان
حەسەن ماوەرانی
لە کەوتنی حەلەب ، دەستکەوتەکانی هەریەک لە روسیا و ئێران و تورکیا چی بوون ؟
نیاز حاجی
پێناسەیەک لە مێژووی ئاڵای کوردستان
بەهمەن کاک عەبدوڵلا
کۆمه‌ڵایه‌تی
  • ژنان
  • منداڵان
  • قوتابیان و لاوان
  • ژینگه‌
ئاخاوتن
کوردستان24: دەقی وتەکانی حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتی هێزەکانی PAK بەبۆنەی 71 کۆماری کوردستان ‌
زۆرترین خوێنراو
سه‌رەتا ئاخاوتن بابەت دیدار بۆ کوردستان مافی مرۆڤ دیمانه‌ کۆنگرەی یه‌ک په‌یوەندی دەربارە ئەرشیف
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان 2012