::
هامنۆ نەقشبەندی:8ی مارس لە فابریکەی رستن و چنینی نیۆیۆڕکەوە بۆ کوردستان
12/3/2017

ئەو رۆژەی کە خاتوو کلارا زتکین، لە ساڵی ١٩١٠دا لە دووهەمین کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی ژنان لە کۆپێنهاگن، لە بیرەوەریی خەبات و قوربانیدانی ژنانی فابریکەی رستنی کەتان لە ساڵی ١٨٥٧ و ١٩٠٨دا، پێشنیاری کرد کە رۆژی ٨ی مارس، ببێتە رۆژی جیهانی ژن، هەرگیز پێشبینی ئەوەی نەدەکرد ، لە هەزارەی سێهەم و سەدەی ٢١ دا، ستەمکاری لە ژن تا ئەو ئاستە بمێنێ، کە جیهان بتاسێنێ.

کلارازتکین، دەیزانی کە کرێکارانی فابریکەی رستن و چنین چلۆن لە ژێر باری کاری زۆر و قورس و دەستهەقی کەم ناڵاندوویانە و چۆن، کەوتوونەتە بەر سەرکوتی خوێناوی . بەڵام هەرگیز بە بیریدا نەهاتووە کە رۆژێک لە لووتکەی پێشکەوتن و شارستانییەتدا، هەبن ژنانێک کە بەوجۆرە بکەونە بەر دەسدرێژی و کڕین و فرۆش لە بازارەکاندا. باس لە شنگال دەکەم، باس لەو کچ و ژنانە دەکەم کە بە تاوانی کورد بوون، کوژران، بردران، بەر دەسدرێژی کەوتن و لە بازاری شارەکاندا کڕین و فرۆشیان پێکرا. تۆ بڵێی ئەگەر لەم سەردەمەدا، کلارازتکینێک دەرکەوێ کە ئاگاداری فەرمانی سەر شنگال بێت، دەبێ بۆ وەسفی ئەو کارەساتەی بە سەر ژنی کورد هاتووە، چ ناونیشانێکی جیهانی و چ پێناسەیەک پێشنیار بکا؟ جێی خۆیەتی لەم رۆژەداکە بە حورمەتی خەبات و خوێنی کرێکارانی فابریکەی رستن و چنینی نیۆیۆڕک، میلیۆنان مرۆڤی گۆی زەوی، بە شێوەی جۆراوجۆر رێزی لێدەگرن و چالاکیی پێشکەش دەکەن، بۆ ساتێکیش بووە، لەو سەدان قوربانییە ژنە رامێنن کە لەم گۆشەیە لە جیهانی مرۆڤایەتەتی وەک کورد، وەک ژنی کورد، بەو جۆرە دڕندانە چارەنووسێکی پڕ تراژیدیایان بە نسیب بووە. بەڵام ئەوە تەنیا دیوێکی ئەو دەورەیە کە ژنی کورد لە هاوکێشە سیاسیەکانی ئەم جیهانەدا نەک گێڕاویەتی بەڵکوو نەخواستە بەری کەوتووە. دیوەکەی دیکەی هاوکێشەکە کە ژنی کورد/ نەک نەخواستە/ بەلکوو هوشیارانە و وەک ئاکتۆرێکی دیار دەیگێرێ بریتیە لەو دەورەی کە لە بەرەنگار بوونەوەی توندڕەوی و تێرۆریزم دا بۆ پاراستنی نیشتمان و مرۆڤایەتی و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دەیگێڕێ. لێرەدا باس، باسی فیداکاری و ژیان بەخشین و بەرهەمهێنانەوەی رۆحی نەتەوەخوازیی ژن بۆ کۆمەڵگایە. ئەو مرۆڤەی کە باری قورسی ماڵوێرانی و کاولکارییەکانی جەنگی کەوتووەتە سەر شان. لێرەدا باس لەو ژنەیە، بە کۆشی مناڵەوە، هاوسەرەکەی بە شانازییەوە رەوانەی بەرەکانی جەنگ دەکا، بۆ ئەوەی وڵات و نەتەوە و جیهان، لە بان فاشیزمی داعشی بپارێزێ. لێرەدا باس لەو ژنەیە کە هاوسەر کوژراو، باری بەخێوکردن و پێگەیاندنی کۆشێک مناڵی باوک کوژراوی کەتووەتە سەر شان. هاوکات، بە لایەلایەکانی بۆ منداڵە ساواکەی و بە گێڕاونەوەی حەماسەی شەهید بوونی باوک بۆ منداڵەکانی، رۆحی نەتەوەخوازی و وڵاتپارێزی لە نەوەی نوێدا بەرهەم دێنێتەوە و کاروانی خۆڕاگری و سوور بوون لە سەر بەدەسهێنانی ماف و ئازادییەکانی نەتەوەیەی بندەست، بەردەوام دەکا. بەڵام لەم بەستێنەشدا، ژنی کورد، تەنیا وەک پاڵپشت و لە پشت راوەستانی پیاوە سەرکەوتووەکانی مەیدانی جەنگ نەبووە. بەڵکوو، ئەمجار خۆی راستەوخۆ، شەڕڤان و پێشمەرگەی مەیدانی جەنگە. باس لە نیگار دەکەم، نیگار حسینی کچە رۆژهەڵاتییەکەی بەرەکانی جەنگ لە سنووری کەرکووک، باس لە نەقیب رەنگین دەکەم ئەو ژنەی کە بە جلوبەرگە سەربازییەکەیەوە لە خوێن گەوزا، باس لە زارا غولامی تەواری شاباڵ خوێناوی چیای باشیک دەکەم . باس لەو پێشمەرگە ژنانە دەکەم کە هەنووکە لە بەرەکانی جەنگن. باس لە کچانی کۆبانێ دەکەم کە خاکی مەیدانی خەبات رەنگینی خۆێنی ئەوانە. ئێستا وێنە گەورەکەی ژنی کورد دیارە. ئێستا، کلارازتکینێکم دەوێ کە جیهان راچەنێ لەو بێعەدالەتییەی لە گەڵ نیشتمانی خاوەن ئەم وێنە گەورەیە دەکرێت. ئێستا، کلارازتکینێکم دەوێ کە بەربینگی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئوروپا و گشت دامەزراوە جیهانییەکان بگرێت و پێیان بڵێ، سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی نەتەوەی خاوەن ئەم ژنانە، کەمترین پاداشتە بۆ ژنی قوربانی کورد، بۆ ژنی بەرهەمهێنی بەهاکان، بۆ ژنی پێشمەگەی مەیدانی جەنگی پاراستنی مرۆڤ و مرۆڤایەتیی سەردەم لە تاریکپەڕستانی تێرۆریست. پیرۆزبایی ئەم رۆژە لە ژنانی پێشمەرگە و گشت ئەو ژنانە دەکەم کە لە پێناو ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستاندا لە خەباتدان.

هەر شاد و سەرکەوتوو بن

هامنۆ نەقشبەندی



كۆمێنتی خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان ده‌ربرینی بیرورای خوێنه‌رانه ‌و سایته‌که‌مان به‌ر پرس نیه‌ له‌و كۆمێنتانه‌

ناو:
 
ئیمه‌یل:
 
کۆمێنت:
 
دیمانه‌
‌ حسەین یەزدانپەنا: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە فەرمانگەکانی کەرکووک تەواوکەری هەنگاوەکانی پێشمەرگەیە
‌ یەزدانپەنا: نابێ هیچ حزبێك سەروەریی پارچەیەكی تری كوردستان پێشێل بكات
بابه‌ت
زۆرینەی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کام نەتەوە و پارێزگا پێک هاتون ؟
ناسر قازی
تەوشناسی ناسیۆنالیزمی کوردستانی
عەلی عەونی
داسەپاندنەوەی دووبارەی سایس- پیکۆ لەدژی کوردان
حەسەن ماوەرانی
لە کەوتنی حەلەب ، دەستکەوتەکانی هەریەک لە روسیا و ئێران و تورکیا چی بوون ؟
نیاز حاجی
پێناسەیەک لە مێژووی ئاڵای کوردستان
بەهمەن کاک عەبدوڵلا
کۆمه‌ڵایه‌تی
  • ژنان
  • منداڵان
  • قوتابیان و لاوان
  • ژینگه‌
ئاخاوتن
کوردستان24: دەقی وتەکانی حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتی هێزەکانی PAK بەبۆنەی 71 کۆماری کوردستان ‌
زۆرترین خوێنراو
  • 24 کاتژمێر
  • هه‌فته‌یه‌ک
  • مانگێک
سه‌رەتا ئاخاوتن بابەت دیدار بۆ کوردستان مافی مرۆڤ دیمانه‌ کۆنگرەی یه‌ک په‌یوەندی دەربارە ئەرشیف
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان 2012