::
ئاگادارییەک لە دەفتەری سەرۆکایەتی پارتی ئازادیی کوردستانەوە سەبارەت بە دەس لە کار کێشانەوەی بەرێز عەلی قازی محەمەد لە سەرۆکایەتی پارتی ئازادیی کوردستان
16/6/2017

بە ئاگاداری خەباتگێڕانی ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان، هێز و لایەنە کوردستانییەکان، نوێنەران و کۆنسولگەریی وڵاتان لە باشووری کوردستان و سەرجەم بیر و رای گشتیی دەگەێنین کە بەڕێز عەلی قازی محەمەد، سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، لە سەر بڕیار و داوای خۆی، بە هۆی هەڵکشانی تەمەن، ناساخی و پێویستیی پێڕاگەیشتن بە باری سڵامەتیی؛ چی دیکە ناتوانێ ئەرکی سەرۆکایەتی بەڕێوە بەرێ و دەست لە ئەرکی سەرۆکایەتی پارتی ئازادیی کوردستان هەڵدەگرێ. 

بۆ پڕ کردنەوەی جێگای سەرۆک و بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی ،بە پێی بەندی ٧ لە مادەی پازدەی پێڕەوی ناوخۆی پارتی ئازادیی کوردستان کە دەڵێ :” لە حاڵەتێکدا بە هەر هۆکارێک، سەرۆک توانای بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی نەبوو ( جێگری سەرۆک) جێی ئەو دەگرێتەوە”؛ بەرێز حسین یەزدانپەنا جێگری سەرۆک ،جێی سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان دەگرێتەوە.

هەر بەم بۆنەیەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا لە بەرەکانی جەنگ لە ناو ئاپۆرای هێزەکانی پێشمەرگەدا،بەڕێز عەلی قازی محەمەد پاش پێشکەش کردنی وتەیەک و رادەست کردنی ئاڵای کوردستان و ئاڵای پارتی ئازادیی کوردستان بە بەرێز حسین یەزدانپەنا، ماڵاوایی لە فەرماندە و هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستان خواست و بە رێز و حورمەتەوە، لە لایان فەرماندەی گشتی و ئەندامانی فەرماندەیی و ژمارەیەک لە یەکەکانی هێزەکانی پێشمەرگەوە بەڕێکرا.

پارتی ئازادیی کوردستانPAK
دەفتەری سەرۆکایەتی
26ی جۆزەردانی 2717
16ی ژووئەنی 2017



كۆمێنتی خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان ده‌ربرینی بیرورای خوێنه‌رانه ‌و سایته‌که‌مان به‌ر پرس نیه‌ له‌و كۆمێنتانه‌

ناو:
 
ئیمه‌یل:
 
کۆمێنت:
 
دیمانه‌
‌ حسەین یەزدانپەنا: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە فەرمانگەکانی کەرکووک تەواوکەری هەنگاوەکانی پێشمەرگەیە
‌ یەزدانپەنا: نابێ هیچ حزبێك سەروەریی پارچەیەكی تری كوردستان پێشێل بكات
بابه‌ت
زۆرینەی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کام نەتەوە و پارێزگا پێک هاتون ؟
ناسر قازی
تەوشناسی ناسیۆنالیزمی کوردستانی
عەلی عەونی
داسەپاندنەوەی دووبارەی سایس- پیکۆ لەدژی کوردان
حەسەن ماوەرانی
لە کەوتنی حەلەب ، دەستکەوتەکانی هەریەک لە روسیا و ئێران و تورکیا چی بوون ؟
نیاز حاجی
پێناسەیەک لە مێژووی ئاڵای کوردستان
بەهمەن کاک عەبدوڵلا
کۆمه‌ڵایه‌تی
  • ژنان
  • منداڵان
  • قوتابیان و لاوان
  • ژینگه‌
ئاخاوتن
کوردستان24: دەقی وتەکانی حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتی هێزەکانی PAK بەبۆنەی 71 کۆماری کوردستان ‌
زۆرترین خوێنراو
  • 24 کاتژمێر
  • هه‌فته‌یه‌ک
  • مانگێک
سه‌رەتا ئاخاوتن بابەت دیدار بۆ کوردستان مافی مرۆڤ دیمانه‌ کۆنگرەی یه‌ک په‌یوەندی دەربارە ئەرشیف
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان 2012