::
لە رۆژهەڵاتی کوردستان 5 هەورامان هەیە یەک لە یەک جوانتر
26/9/2014
pazadik/

ژیان / ژینگه‌
لە رۆژهەڵاتی کوردستان 5 هەورامان هەیە یەک لە یەک جوانتر


 
هەورامان ئەو ناوچە سیحراوییەی رۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستانە کە تا ئێستە وەکو پێویست میدیاکان گرنگی بە مێژوو و کولتوور و نەریتی نادەن.
 
لەبارەی ناوی هەورامانەوە بۆچونەکان جیاوازە، بەڵام دەتوانین هەورامان یان ئاهورامان وەکو وڵاتی ئاهورا یان (وڵاتی خۆر) مانا بکەینەوە کە هەردوویان بە مانای وڵاتێکە رێز لە ئاهورا یان هەور”خۆر” دەگرن، کە هێمای وڵاتی زەردەشتی و وڵاتی میهرپەرەستە، چونکە خۆر و ئاهورا لای میهرپەرەست و زەردەشتییەکان پیرۆزە.
هەورامانی رۆژهەڵات کەوتووەتە سەر گەورەترین و درێژترین رووباری کرماشان کە رووباری سیروانە.
خاوەن کولتوور و نەریتی تایبەت بە خۆیە و رێوڕەسمی ساڵانەی پیری شالیار هەموو ساڵێک گەشتیاران لە سەرانسەری جیهانەوە دەهێنێتە هەورامان. 
 
خاوەن بیناسازییەکی تایبەت بە خۆیانن کە لە ژمارەیەک لە گوندەکان رەچاوی دەکەن، ئەویش دروستکردنی خانووە بە بەرد بە جۆرێک هیچ جۆرە مەڵاتێکی تر بەکار ناهێنن و هەرچی دیوار و شورەی بیناکانە بەردە لەسەر یەک کەڵەکە کراوە بەبێ ئەوەی چیمەنتۆ بەکار بهێنن کە هێمایە بۆ مێژووییبوونی ئەو جۆرە بیناسازییە لە هەورامان. مێژووەکەی بۆ ئەو سەردەمە دەگەڕێتەوە کە مرۆڤە سەرەتاییەکان تەنیا بەردیان لەسەر یەک داناوە و هیچ مەڵاتێکیان بۆ بتەوکردنی بەردەکان نەبووە.
بیناسازیی هەورامان وەکوو چڕین و گۆرانی هەورامی سادەیە، وەکوو چۆن لە سیاچەمانە و کنالەیل و چەپەڵە هیچ جۆرە میوزیک و ئامێرێکی ژەنین نییە، ئاواش لە بیناسازیدا هیچ شتێک نییە.
هەورامان کە هەموان وەکو ناوچەیەک دەیناسن، بۆ خۆی بە چەندین هەورامان ناسراوە کە زیاتر بۆ هەورامییەکان بەو ناوانە دەیناسن و کەسانی تر هەموو ئەو شوێنانە بە ”هەورامان“ دەناسن نەک ناوێکی تر.
هەورامان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بریتییە لە:
- هەورامانی لهۆن
- هەورامانی تەخت
- هەورامانی دزڵی و شامیان
- هەورامانی رزاو و گمرە
- هەورامانی ژاوەرۆ و کا وەرۆ
هەورامانی لهۆن لە دوو بەش پێکهاتووە، بەشێکی دەکەوێتە باشووری کوردستان و بەشەکەی تری دەکەوێتە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان. هەورامانی لهۆن لە باکورەوە ناوەندەکەی نەوسوودە و لە باشوورەوە ناوەندەکەی شاری پاوەیە.
لەو 5 هەورامانەی ناویان هاتووە، دەیان گوندی گەورە و بچوکی سیحراویی سروشت جوان هەن.
هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتووەتە دوو پارێزگای کرماشان و سنە و زیاتر بە دوو ناوی هەورامانی لهۆن و هەورامانی ژاوەرۆ ناسراوە، لە رووی سیاسیشەوە هەورامان دوو پارچە بووە پارچەیەکی کەوتووەتە رۆژهەڵات و پارچەکەی تریشی لە باشووری کوردستانە. گرنگترین شارەکانی هەورامان لە هەردوو پارچە بریتین لە پاوە، نەوسوود، نۆدشە و بیارە و بەشێکی دیاری هەڵەبجەش هەورامین. لە مەریوان و کامیاران و جوانڕۆ و روانسەر و  کرماشان و تارانیش هەورامییەکان هەن.
 




كۆمێنتی خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان ده‌ربرینی بیرورای خوێنه‌رانه ‌و سایته‌که‌مان به‌ر پرس نیه‌ له‌و كۆمێنتانه‌

ناو:
 
ئیمه‌یل:
 
کۆمێنت:
 
دیمانه‌
‌ حسەین یەزدانپەنا: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە فەرمانگەکانی کەرکووک تەواوکەری هەنگاوەکانی پێشمەرگەیە
‌ یەزدانپەنا: نابێ هیچ حزبێك سەروەریی پارچەیەكی تری كوردستان پێشێل بكات
بابه‌ت
زۆرینەی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کام نەتەوە و پارێزگا پێک هاتون ؟
ناسر قازی
تەوشناسی ناسیۆنالیزمی کوردستانی
عەلی عەونی
داسەپاندنەوەی دووبارەی سایس- پیکۆ لەدژی کوردان
حەسەن ماوەرانی
لە کەوتنی حەلەب ، دەستکەوتەکانی هەریەک لە روسیا و ئێران و تورکیا چی بوون ؟
نیاز حاجی
پێناسەیەک لە مێژووی ئاڵای کوردستان
بەهمەن کاک عەبدوڵلا
کۆمه‌ڵایه‌تی
  • ژنان
  • منداڵان
  • قوتابیان و لاوان
  • ژینگه‌
ئاخاوتن
کوردستان24: دەقی وتەکانی حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتی هێزەکانی PAK بەبۆنەی 71 کۆماری کوردستان ‌
زۆرترین خوێنراو
سه‌رەتا ئاخاوتن بابەت دیدار بۆ کوردستان مافی مرۆڤ دیمانه‌ کۆنگرەی یه‌ک په‌یوەندی دەربارە ئەرشیف
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان 2012