PAZADIK:سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11/11/2009 رێکه‌وتی 20ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 2709 له کاتێکدا لاوی ده‌ستبه‌سه‌ر کراو ئیحسان فه‌تاحیان ته‌مه‌ن 28ساڵ، له ناو به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری سنه توشی نه‌خۆشی کوشنده له جۆری ئه‌نفڵۆنزای A بوو حوکمی داسه‌پێنراو به‌سه‌ریدا، جێبه‌جێکرا و له سێداره درا.
به پێی هه‌واڵی ناو به‌ندیخانه پێش جێبه‌جێکردنی حوکمه‌که ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه داوای ره‌زامه‌ندی له سه‌ر نووسراوه‌ی ته‌ندرووستی ئیحسان ده‌کات که دوکتوری پێوه‌ندیدار ره‌دی داواکه‌یان ده‌داته‌وه و قه‌بوڵی له‌ش ساخی ناوبراو ناکات.