2009-12-20
هێزه ئه‌منییه‌کانی رژێم ده‌یان لاویان له شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر کرد
PAZADIK:هێزه ئینتزامیه‌کانی شاری سه‌قز له چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ندین که‌سیان قۆڵبه‌ست و ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری سه‌قز کردووه. به‌ڵام ئه‌م شه‌پۆلی گرتنه هه‌روا به‌رده‌وامه و دوێنێ و ئه‌مڕۆش چه‌ندین لاوی دیكه‌ی ئه‌م شاره به تاوانی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه كوردستانیه‌كانی ئۆپۆزیسیۆندا قۆڵبه‌ست كراون. به پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی سه‌قز له دوای گرتنی جه‌ماڵ ئه‌مینی، عیباد شێخی، کاوه ره‌سوڵ ئازه‌ر، عه‌لی ئه‌مینی، کامیل فه‌تاحی، ئه‌سکه‌نده‌ر غه‌فوری، له چه‌ند رۆژی رابردوودا، دوێنێ شه‌ممه لاوێك به ناوی دیاكۆ به تاوانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه كوردستانیه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر كرا و ده‌نگۆی گیرانی چه‌ندین لاوی دیكه‌ش ئه‌مڕۆ له نێو شاردا بڵاو بوه‌ته‌وه كه تا ئێستا ناویان به ته‌واوی روون نه‌بوه‌ته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌گوترێ كه زۆر که‌سی تریش له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه بانگهێشتی دائیره ئه‌منییه‌تیه‌كان کراون وامه‌زه‌نده ده‌کرێ ژماره‌ی گیراوه‌کان زۆر له‌مه زیاتر بێت.
|