شه‌وی رابردوو ئایه‌توڵڵا "حسین عه‌لی مونته‌زری" یه‌کێک له مه‌رجه‌عه پایه‌به‌رزه‌کانی شێعه و تێکۆشه‌ری هه‌ردوو رێژیمی پاشایه‌تی و کۆماری ئیسلامی له ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا کۆچی دووایی کرد.
خوالێخۆشبوو ئایه‌توڵڵا مونته‌زری، یه‌کێک له‌و که‌سانه بوو که له هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی و گه‌یشتنی خومه‌ینی به ئاستی رێبه‌رایه‌تی ده‌وری سه‌ره‌کیی هه‌بوو. ئه‌و به که‌سی دووهه‌می کۆماری ئیسلامی حیساب ده‌کرا و سه‌رۆکی مه‌جلیسی خوبره‌گان و جێگری فه‌رمیی خومه‌ینی بوو. به‌ڵام ئه‌و، هه‌موو پله و پایه‌کانی له‌پێناو راستی و دادپه‌روه‌ری و ئینساندۆستیدا قوربانیی کرد.
ئایه‌توڵڵا مونته‌زری له‌و که‌شوهه‌وا قورسه سیاسییه‌ی ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی 80 زایینی دا، به‌بێ ترس له ئاکامه‌کانی له‌گه‌ڵ خومه‌ینی تێوه‌چوو و زبانی ره‌خنه‌ی له کۆماری ئیسلامی خسته‌گه‌ڕ که گرینگ‌ترینیان ره‌خنه و ناڕه‌زایه‌تی له ئێعدامی به‌کۆمه‌ڵی زیندانیانی سیاسیی له هاوینی ساڵی 1367 هه‌تاویدا بوو. هه‌رئه‌وه‌ش بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی له لایان خومه‌ینییه‌وه له پۆستی جێگری رێبه‌ر لابدرێ، سووکایه‌تی پێ‌بکرێ و له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران دوور بخرێته‌وه. به‌مجۆره ئه‌و رێگا و رێبازی خۆی له‌گه‌ڵ رێگا و رێبازی خومه‌ینی و داروده‌سته‌که‌ی بۆ هه‌میشه جیاکرده‌وه.
ئایه‌توڵڵا مونته‌زری، له‌و ساڵانه‌شدا که خامنه‌یی جێی خومه‌ینی گرته‌وه، ده‌ستی له ره‌خنه‌گرتن هه‌ڵنه‌گرت. ئه‌و "مه‌رجه‌عیه‌تی" خامنه‌یی برده ژێر پرسیار و ناڕه‌زایه‌تی له ده‌سه‌ڵاتی بانتر له یاسای رێبه‌ر ده‌ربڕی.
له هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌دا ئازایانه له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی خۆی سوور مایه‌وه و نرخی بۆ دان. ئه‌و به‌و ته‌مه‌نه‌وه و له کاتێکدا مه‌رجه‌عی ژماره‌یه‌کی زۆر له شێعه‌کانی ئێران بوو، ماڵ و پۆل و ده‌فته‌ره‌که‌ی به بڕیاری عه‌لی خامنه‌یی که‌وته‌به‌ر هێرش، تێک‌وپێک دران و له ماڵه‌که‌ی خۆیدا حه‌پس کرا.
ئایه‌توڵڵا مونته‌زری، له‌پاش کوده‌تای 23 جۆزه‌ردانی رابردوو، ده‌نگی ره‌خنه و ناڕه‌زایه‌تی له دژی کوده‌تاچییه‌کان هه‌ڵبڕی، حکومه‌تی ئه‌حمه‌دی نژادی به ناشه‌رعی دانا، "ولایت مطلقه فقیه"ی ره‌تکرده‌وه، گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و ده‌سدرێژی و کوشتنی ئازادیخوازانی له "زیندانه ترسناکه‌کان"دا مه‌حکوم کرد و له‌دژی شانۆسازیی دادگایی کردنی به‌رهه‌ڵستکاران هه‌ڵوێستی گرت. ئه‌و هه‌روه‌ها داوای له مه‌رجه‌عه پایه‌به‌رزه‌کانی شێعه کرد که له ئاست ئه‌و زوڵم و زۆره‌ی له خه‌ڵک ده‌کرێ بێده‌نگ نه‌بن و ده‌نگهه‌ڵبڕن.
ئایه‌توڵڵا مونته‌زری به‌مجۆره ببووه یه‌کێک له به‌رهه‌ڵستکارانی راشکاوی ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری خامنه‌یی و حکومه‌تی کوده‌تایی ئه‌حمه‌دی نژاد و له په‌ره‌گرتنی شه‌پۆلی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌کاندا ده‌وری شوێندانه‌ری هه‌بوو. هه‌ڵوێست و بۆچوونه‌کانی ئایه‌توڵڵا مونته‌زری له هی سه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز واوه‌تر چوون. له‌کاتێکدا له نێوان سه‌رکرده‌کانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه و کاربه‌ده‌ستانی رێژیم‌دا، له‌سه‌ر وه‌فاداری به خومه‌ینی پێشبڕکێ ده‌کرا، ئه‌و رایگه‌یاند خومه‌ینی "مه‌عسوم" نییه و "کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه‌ی هه‌بوون". ئه‌و هه‌روه‌ها ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی مرۆڤی له بڕیارداندا به ئه‌سڵ دانا.
ئایه‌توڵڵا مونته‌زری له کاتێکدا کۆچی دووایی کرد که بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی و دژه کوده‌تای خه‌ڵکی ئێران، ئه‌وی پێویست بوو. کۆچی دووایی ئه‌و خه‌سارێکی گه‌وره‌یه بۆ بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی ئێران و به‌رهه‌ڵستکارانی کوده‌تای خامنه‌یی-ئه‌حمه‌دی نژاد.
پارتی ئازادیی کوردستان PAK داخ و که‌سه‌ری خۆی له کۆچی دووایی ئه‌م که‌سایه‌تییه ئازاده و ئازادیخوازه ده‌رده‌بڕێ و به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیی پێشکه‌شی بنه‌ماڵه و که‌سوکار و لایه‌نگران و په‌یڕه‌وانی ده‌کا.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
29 سه‌رماوه‌زی 2709
20 دیسامبری 2009