PAZADIK: دوێنێ یه‌کشه‌ممه 29 سه‌رماوه‌زی 2709، به تاوانی بێحورمهتی کردن به "به‌رپرسان و پڕوپاگه‌نده له دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی" محه‌مه‌د نووری زاده نووسه‌ر و فلیمسازی ئێرانی، قۆڵبه‌ستکرا.
محه‌مه‌د نووری زاده یه‌ک رۆژ به‌ر له قۆڵبه‌ستکرانی له وێبلاگه‌که‌ی خۆیدا نووسیی که له پۆلیسی ئه‌منیه‌ته‌وه پێوه‌ندیی پێوه‌کراوه و ئه‌ویان بانگهێشت کردووه، به‌ڵام له کاتێکدا نووری زاده پرسیار سه‌باره‌ت به هۆکاری بانگهێشتکردنه‌که‌ی ده‌پرسێ، وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه که "به تاوانی بێحورمهتی کردن به سه‌رۆکی قوه‌ی قه‌زاییه".