PAZADIK:به پێی هه‌واڵی تایبه‌ت به رێکخستنه‌کانی PAK له کرماشانه‌وه پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 21/12/2009 رێکه‌وتی 30 سه‌رماوه‌زی 2709، مه‌راسیمی چله‌ی ئیحسان فه‌تاحیان لاوی گیانبه‌ختکردوو له لایان بنه‌ماڵه و کۆمه‌لیک له چالاکانی ئه‌و شاره به‌ریوه‌چوو.
مه‌راسیمی چله‌ی ئیحسان له ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌کانی رژێم بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو به‌ڕێوه‌چوو. شایانی باسه کێلی گۆڕی ئیحسان له لایان هێزه‌کانی رژێم شکێنرابوو که قه‌بری گیانبه‌ختکردوو نه‌ناسرێته‌وه.