PAZADIK: دوێنێ دووشه‌ممه 30 سه‌رماوه‌زی 2709، زیاتر له 50 خوێندکاری زانکۆی ئازادی نه‌جه‌ف ئاباد بانگهێشتی کۆمیته‌ی چاودێری "انضباطی" ئه‌و زانکۆیه کران.
به‌پێی هه‌واڵی ههوڵنامهی ئه‌میرکه‌بیر تاوانی ئه‌م خوێندکارانه به‌شداریی له خۆپیشاندانی رۆژی 16 سه‌رماوه‌زه.
هه‌روه‌ها نزیکه‌ی 25 خوێندکاری ئه‌م زانکۆیه بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی نه‌جه‌ف ئاباد کراون و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا کراوه.
پێشتریش له رووداوه‌کانی 16 سه‌رماوه‌زدا، 6 که‌س له چالاکانی خوێندکاری زانکۆی ئازادی ئیسلامی به‌شی نه‌جه‌ف ئاباد حوکمگه‌لی دیسیپلینیان به‌سه‌ردا سه‌پابوو.