به‌شی دووهه‌م: بۆ بینینی فایلی PDF ئێره کلیک بکه....
بۆ بینینی لینکی دیمانه له ماڵپه‌ڕی ستاندار ئێره کلیک بکه...
ستانده‌ر: ده‌کرێ بزانین هۆی گۆڕانی ناوی یه‌کیه‌تی شۆرش گێران بۆ پارتی ئازادی کوردستان چیه؟ ئایا هه‌ر ته‌نها ناو گۆڕاوه یان شێوازی کار‌و سیاسه‌تیش له‌گه‌ڵیدا گۆڕاوه؟
گونجاوی ناو و ناوه‌رۆك و قه‌واره پێکه‌وه شتێکی جوانیان لێ ده‌رده‌چێ. ئه‌و گۆڕانکارییه له کۆنگره‌ی یه‌که‌م دا و به تێکڕای ده‌نگ په‌سندکرا. به‌ڕاده‌ی پێویست له‌و باره‌وه قسه کرا. فیلمی سات به ساتی کۆنگره له به‌ر ده‌ستمان دا هه‌یه و ئێوه‌ش ده‌توانن بیبینن. ئه‌و گۆرانه هۆکارێکی سه‌ره‌کیی و چه‌ند ورده هۆکاری هه‌بوو. هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌وه بوو که ئێمه له رووی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تییه‌وه گه‌یشتبووینه ئاست و قۆناخێکی به‌رزتر و یه‌کێتی بیر و ئامانج لامان دروست ببوو. بۆیه ئیتر پێویستمان به قه‌واره‌ی حیزبی هه‌بوو و پێویست بوو له قه‌واره‌ی " یه‌کێتی" یان" بزووتنه‌وه"وه بپه‌ڕینه‌وه ئاستی به حیزب بوون و به‌رنامه‌و پڕۆگرامی دیاری کراومان هه‌بێ. وه‌رده هۆکاره‌کانیش بریتی بوون له‌وه‌ی: له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵات نزیکی ناومان هه‌بوو. ئه‌وه هێندیك جار شتی تێکه‌ڵ ده‌کرد. هه‌روه‌ها وشه‌ی " شۆڕشگێڕ" له وه‌رگێڕانی بۆ زمانه‌کانی دیکه دا نه‌یده‌توانی ناسێنه‌رێکی باش بێ بۆمان. له زار خۆشی و سه‌رده‌میانه بوونی ناوه‌که‌ش یه‌ک له‌و هۆکارانه بوو. ناوی ئێستامان له ناوی پیشوو خۆشتر و مانادارتره.
گۆرانکاڕییه‌کانی کۆنگره‌ی یه‌که‌ممان، گۆڕانکاریی ته‌کامولی بوون. هه‌ڵکشان بوو بۆ ئاستێکی به‌رزتر. بۆیه گۆرانکاریی ته‌کامولی له زۆر بواره‌وه پێکهات. ئه‌و گۆرانکارییانه خۆ تازه کردنه‌وه بوو. به‌ڵام نه‌ك به‌مانای هاتنه مه‌یدانی حیزبێکی تازه. PAK هه‌ر ئه‌و رێکخستنه‌یه که له 30 گوڵانی 1991دا له لایان شه‌هید سه‌عید یه‌زدانپه‌نا و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ره‌وه راگه‌یاندرا و پاش تێرۆری کاك سه‌عیدیش من له 1991ه وه تا 2006 سکرتێری گشتیی بووم.
ستانده‌ر: کار‌و چالاکیتان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چۆنه؟ زیاتر گرنگی به‌چ جۆره چالاکیه‌ک ده‌ده‌ن؟
پارتی ئازادیی کوردستان، به پێچه‌وانه‌ی حیزب و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، قه‌ت ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ هه‌ڵنه‌که‌وتووه‌له که‌شووهه‌وایه‌کی ئازادی سیاسیی دا، له نێو خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ماندا بێ.PAK به خه‌باتی پارتیزانی و نهێنی خۆی و ئامانجه‌کانی به خه‌ڵك ناساند. به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌م فاکته‌ره، ده‌توانم بڵێم کار و چالاکیمان خراپ نییه، به‌ڵام له ئاستی دڵخوازیشماندانییه. تێکۆشه‌رانیPAK ده‌بێ پتر خۆ ماندوو بکه‌ن و زیاتر گه‌شه به حیزبه‌که‌یان بده‌ن.
PAK گرینگی و بایه‌خ به هه‌موو شێوه‌کانی خه‌بات ده‌دا، به‌و مه‌رجه‌ی به‌ده‌ربێ له کاری نامرۆڤانه و ناجوامێرانه. هیچکام له شێوازه‌کانیش به‌ره‌هایی هه‌ڵنابژێرین و هیچکامیان به ره‌هایی ره‌ت ناکه‌ینه‌وه. خه‌باتی ئێمه خه‌باتێکی فره‌چه‌شن و فره بواره.
ستانده‌ر: وه‌ک پارتی ئازادی هێزی پێشمه‌رگه‌تان هه‌یه، به‌ڵام چالاکی پێشمه‌رگانه‌تان نیه،به‌نیاز نین له‌و بواره‌وه‌ش ده‌ستبکه‌نه‌وه به‌چالاکی؟
PAKچالاکیی پێشمه‌رگه‌کانی PAK به‌نده به بارودۆخی سیاسیی و پێویستیی سیاسیی. که‌ی پێویست بێ ئه‌و شێوه‌یه له خه‌بات هه‌ڵده‌کشێ و که‌ی پێویست نه‌بێ، داده‌کشێ. PAK چاڵاکی پێشمه‌رگانه‌ی وه‌لا نه‌ناوه. هه‌رکات به پێویستمان زانیبێ، پێشمه‌رگه که‌وتووه‌ته کار. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتن له پێشمه‌رگه و چالاکی پێشمه‌رگه ئه‌وه بێ که له دیوی، باشووره‌وه پێشمه‌رگه‌ی ئێمه بڕواته رۆژهه‌ڵات ، چالاکی بکا و بگه‌رێته‌وه، ئه‌وه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك و حکومه‌تی باشووری کوردستان کاری وا ناکه‌ین. به‌ڵکوو چالاکیی پێشمه‌رگانه‌ی ئێمه له لایان پێشمه‌رگه‌کانی ناوخۆی وڵاته‌وه به‌رێوه ده‌چێ. وه‌ك ئه‌و دو چالاکییه‌ی چه‌ند حه‌وتووی رابردوو له سه‌قز و مه‌هاباد به‌رێوه چوون و پێشتریش چالاکییه‌ک له جه‌رگه‌ی یه‌کێک له شاره‌کان به‌ڕێوه چوو بوو.
ستانده‌ر: پێتان وایه ده‌سه‌ڵاتی باشوری کوردستان له‌و بواره‌وه ڕێگر بێت بۆ خه‌باتی چه‌کداری پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵات؟
ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان به‌رپرس نییه له‌وه‌ی له ئیلام و مه‌هاباد و ورمێ روو ده‌ده‌ن. به‌ڵام مافی خۆیه‌تی رێگه بدا یان نه‌یدا هێزه سیاسییه‌کانی پارچه‌کانیتر که‌ڵک له خاکی باشور وه‌ربگرن بۆ چالاکییه سه‌ربازییه‌کانیان.
ئێمه له حاڵی حازردا پێمانباشه نێوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و دراوسێکانی هێمن و باش بێ. بۆیه نابینه فاکته‌ری ئاڵۆزیی له پێوه‌ندییه‌کانیدا و چالاکییه‌کانمان وا رێکده‌خه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و فاکته‌ره گونجاو بێ و خاکی باشوری کوردستان بۆ چالاکی سه‌ربازیی دژ به ئێران به کار ناهێنین.
ستانده‌ر: جگه له‌خه‌باتی چه‌کداری ئێستا هه‌ندێک ده‌نگ باس له‌خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌که‌ن له‌ناو ڕۆژهه‌ڵات و ئێران ،پێتان وایه زه‌مینه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی له‌ئێراندا بوونی هه‌یه؟
ئه‌م پرسه له دوو ئاست دا جێی باسه. ئاستی خه‌ڵك و کۆمه‌ڵگا، ئاستی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا. له ئاستی خه‌ڵك و کۆمه‌ڵگادا عه‌قڵیه‌تی مه‌ده‌نیه‌ت له پله‌یه‌کی باش دایه و له هێندێک بواریشدا چالاکیی مه‌ده‌نیی رێکده‌خرێ. به‌ڵام له ئاستی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وادا مه‌ده‌نییه‌ت جێگایه‌کی نییه. هه‌ر له بناخه‌ڕا، له سیسته‌مه تووتالیتێرییه‌کاندا مه‌ده‌نییه‌ت و کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی بوونیان نییه. گه‌لی ئێمه نه‌ك ئێستا، هه‌ر له کۆنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی ده‌س بۆ چه‌ك به‌رێ، رووی له خه‌باتی مه‌ده‌نی کردووه. بۆ نموونه سه‌رکرده‌ی گه‌وره‌ی کورد سمکۆ، یه‌که‌م هه‌نگاوه‌کانی خه‌باتی، به داخوازه مه‌ده‌نییه‌کان له ورمێ ده‌ست پێکردوه. به‌ڵام رێژیمه داگیرکه‌ر و تووتالیتێرییه‌کانی ئێران، داخواز و جموجۆلی مه‌ده‌نیی کوردیان به زه‌بر و زه‌نگ وه‌ڵام داوه‌ته‌وه و کوردیان ناچار کردوه بۆ به‌رگری له خۆی په‌نا بۆ چه‌ك و شاخ به‌رێ.
ستانده‌ر: دووله‌ت بوونی پارته‌که‌ی ئێوه‌و جیابوونه‌وه‌ی به‌شێک لێتان گه‌ڕانه‌وه بۆناوی یه‌کێتی شۆرشگێران هۆکارێکی بیروباوه‌ری یا سیاسی هه‌بوو؟ یان وه‌ک عه‌لی قازی له‌دیدارێکی ڕێنیسانس ده‌ڵێ جیابوونه‌وه‌که تاڕاده‌یه‌ک بنه‌ماڵه‌یی بوو؟
جۆری پرسیاره‌که‌تان نیشانی ده‌دا که زانیارییه‌کانت دروست نین. من له ساڵی 1991ه‌وه، 3 مانگ پاش تێرۆری کاك سه‌عید یه‌زدانپه‌نا، تاساڵی 2006 و کۆنگره‌ی یه‌که‌م، سکرتیری گشتی یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان بووم. له کۆنگره‌ی یه‌که‌مدا به ده‌نگی تێکڕای ئه‌ندامانی کۆنگره ناومان گۆڕی به PAK. له‌و کاتیشه‌وه جێگری سه‌رۆکی ئه‌م حیزبه‌م. له‌و 17ساڵه‌دا زۆر که‌س هاتوون و رۆیشتوون. زۆر هه‌وراز و نشێومان بڕیوه و کێشه و گێچه‌ڵی زۆرمان تووش بووه، به‌ڵام قه‌ت تووشی له‌تبوون و جیا بوونه‌وه‌ی سیاسی نه‌هاتووین. خۆ ئه‌گه‌ریش تووش بایه‌یه‌ن شتێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره نه‌ده‌بوو. ئه‌و کادرانه‌ی من له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا په‌روه‌رده‌م کردون، ئێستا پارتی ئازادیی کوردستان هه‌ڵده‌سووڕێنن.
یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، به قانوون و له کۆنگره‌یه‌کی ئاشکرادا که ده‌نگ و ره‌نگی سات به ساتی تۆمار کراوه، به ده‌نگی ته‌واوی ئه‌ندامانی کۆنگره بووه‌ته حیزب و ناوی بووه به پارتی ئازادیی کوردستان. ئیتر ئه‌گه‌ر حه‌قیقه‌ت و ئه‌خلاق و پرێنسیپ بایه‌خێکی هه‌بێ ئه‌وه راستییه‌که‌یه‌تی. ئه‌گه‌ریش گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت ببێته درۆ و کڕین و فرۆش، ئه‌وه من بۆ ئه‌م بازاڕه ده‌س ناده‌م و ممباره‌کی پێش سوارانی بێ! به‌و حاڵه‌شه‌وه هه‌رکه‌س چ ده‌کا، چ ده‌ڵێ، چ ناوێك له خۆی ده‌نێ و خه‌ڵکیتریش چۆن ده‌ڕوانن و چۆنی لێک ده‌ده‌نه‌وه ئه‌وه ئازاد و سه‌ربه‌ستن. هیچ ناو و قه‌واره‌یه‌ک بۆ ئێمه پیرۆز نیین. هه‌ر که‌س حه‌ز ده‌کا و به‌وه داده‌مرکێ با ناوی خۆی بنێ پارتی ئازادیی کوردستان،با ناوی خۆی بنێ یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، با ناوی خۆی بنێ حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا و عه‌ینی پێناسه‌که‌ی ئێمه بۆ خۆی ده‌ربێنێ. ئێمه گه‌یشتن به ده‌ریا لامان مه‌به‌سته نه‌ک خولخواردن له جۆگه‌له ئاوێکدا.
ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه پیرۆزه راماڵینی دوا سه‌ربازی داگیرکه‌ره له‌م نیشتمانه و ئه‌ستاندنی ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی و هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له هه‌موو وڵاته‌که‌مان و کۆتاییهاتنی نه‌هامه‌تییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و ئاسوده‌یی و به‌خته‌وه‌ر بوونی رۆڵه‌کانی کوردستانه.
ستانده‌ر: سمکۆ یه‌زدان په‌نا ده‌ڵێ دوو جار هێرشم کراوه‌ته سه‌ر له‌نێوه‌نده‌دا په‌نجه‌ی ئیتیهام بۆ ئێوه درێژ ده‌کرێ له‌و باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن؟
ئێمه خۆ تێکه‌ڵی ئه‌و جۆره کێشانه و ئه‌م جۆره قسانه ناکه‌ین.
پ8- پێتوانیه لێک ترازان و دووله‌ت و یان زیاتر بوونی پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان جۆرێ له‌مۆدیلی وه‌رگرتووه؟
ئه‌م دیاره‌ده‌یه به‌رهه‌می هه‌لومه‌رجێکه و له ئاکامی کۆمه‌ڵێك قه‌یراندا بوو. به‌ڵێ ڵێكترازان تاراده‌یه‌ك بووه‌ته مۆدێلی وه‌ڵام و چاره‌سه‌ر. به‌ڵام ده‌بێ چاوه‌ڕێ بین بزانین ئایا ئه‌و وه‌ڵام و رێگا چاره‌سه‌رییه دروست بووه؟ به بۆچوونی من خودی جیابوونه‌وه کێشه‌یه‌کی گه‌وره نییه. ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێک نه‌توانن پێکه‌وه له چوارچێوه‌ی حیزبێکدا هه‌ڵبکه‌ن به له یه‌ک جیا بنه‌وه. به‌ڵام کێشه‌که له هۆکاری ناکۆکییه‌کان و چۆنییه‌تی جیابوونه‌وه‌کان و ئاکامه‌کانی دایه. نه‌ریتی جیا بوونه‌وه له حیزبه کوردستانییه‌کاندا تا ئێستا وا بووه که پاش جیابوونه‌وه‌کان ناکۆکییه‌کان توندتر بوون و شه‌ڕی لێکه‌وتووه‌ته‌وه. به داخه‌وه له زۆربه‌ی نموونه‌کاندا لایه‌نی جیا بووه‌وه هه‌موو ناو و ناوه‌رۆک و رابردووی به خۆی ره‌وا بینیوه و خه‌تێکی راست و چه‌پیشی به‌سه‌ر لایه‌نی به‌رانبه‌ریدا هێناوه. لایه‌نی به‌رانبه‌ریش ئه‌وه‌ی ته‌حه‌مول نه‌کردوه و به‌رگریی له خۆی کردوه. ئیتر لێره‌وه کێشه‌که به‌ره‌و توند و تیژی رۆیشتووه. پێویسته له فه‌رهه‌نگی سیاسی و حیزبییدا گۆڕانکاریی دروست بکرێ، له میتۆدی پێکه‌وه هه‌ڵکردن و ناکۆک بوون و جیابوونه‌وه و یه‌ککگرتن گۆڕانکاریی دروست بکرێ.
ستانده‌ر: پێتان وایه ئه‌و لێکترازانانه ده‌ستی کۆماری ئیسلامی له‌پشته؟یاخود پارته‌کانی باشور پارتی ویه‌کێتی ڕۆڵیان هه‌یه له‌و پارچه‌بوونانه‌دا؟
کۆماری ئیسلامی د‌ڵی له‌گه‌ڵ گێره‌وکێشه و ناکۆکیی نێوان ریزه‌کانی تێکۆشه‌رانی کورده، جا چ ئه‌و تێکۆشه‌رانه پێکه‌وه له چوارچێوه‌ی حیزبێکدا بن و چ له ده‌ره‌وه‌ی حیزبێك. ئه‌و له یه‌کێتی و یه‌کبوونی کورد نیگه‌رانه له‌هه‌ر شکڵ و شێوازێکدا و د‌ڵی به ناکۆکیی و ئاڵۆزییش خۆشه له هه‌ر قه‌واره و چوارچێوه‌یه‌کدا. به‌ڵام ئه‌وه که سووچی لێکترازانی ریزی حیزبه‌کان بنرێ به سه‌رکۆماری ئیسلامییدا ڕاست نییه. سه‌باره‌ت به رۆڵی پارتی و یه‌کێتی یش، ئه‌وان به‌رپرس نین له‌و لێکترازانانه،هه‌ر وه‌ک به‌رپرس نیین له راگرتنی یه‌کڕیزییان. به‌ڵام ده‌وری گرینگ‌یان گێڕاوه له دامرکاندنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌کانی کاتی جیا بوونه‌وه‌کان له باره‌گاکانی ئه‌و حیزبانه‌دا. ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌با‌ن شتی گه‌وره ده‌قه‌وما.
ستانده‌ر: په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ پارته‌کانی تری ڕۆژهه‌ڵات کوردستان له چ ئاستێکدایه؟
یه‌کێتی و ته‌بایی و هاوکاریی نێوان هێزه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کوردستان، یه‌کێك له باوه‌ڕ و سیاسه‌ته نه‌گۆڕه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستانه. بۆیه وه‌ك خۆمان حه‌ولمان داوه له عه‌ینی جیاوازییه‌کانماندا، باشترین پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا هه‌بێ. پێوه‌ندییه‌کانمان له گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان باشه. به‌ڵام پێویسته پێوه‌ندیی باش له ئاستی هاتووچۆ و رێزی یه‌کتر گرتندا قه‌تیس نه‌مێنێ و بگاته ئاستی هاوکاریی و پرۆژه‌ی سیاسیی هاوبه‌ش. فره‌چه‌شنی و فره حیزبی بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی دێمۆکراسی پێویسته،به‌ڵا هه‌ر له‌و کاته‌شدا یه‌کێتی و یه‌کبوون له عه‌ینی جیاوازییدا له پێناو به‌ده‌سهێنانی سه‌روه‌ریی سیاسیی بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان پێویسته.
ستانده‌ر: به‌شێک له‌پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌ژاک خۆبه‌دوور ده‌گرن و وه‌ک لقێک له په‌که‌که ده‌یناسێنن، ڕای ئێوه له‌وباره‌یه‌وه له‌سه‌ر په‌ژاک چۆنه؟
ئێمه له‌گه‌ڵ دیالۆگی به‌رده‌وامی کورد- کورد داین و هیچ پێکهاته‌یه‌کی کوردی بۆ وتووێژ ته‌حریم ناکه‌ین. پژاك به‌ر له ئێستا نامه‌ی فه‌رمیی ناردوه بۆ ئیمه و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیان دانیشتووین و گفتوگۆمان کردوه. ئه‌وه که پژاك لقێکه له PKK، نابێته هۆی ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییان له گه‌ڵ ته‌حریم بکه‌ین و وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ نه‌که‌ین. به‌ڵام کێشه‌که له هه‌ڵوێست و ره‌فتاری سیاسی و ئاخافتنه‌کانی ئه‌واندایه که که‌شوهه‌وای له بار بۆ لێك گه‌یشتن له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناخوڵقێنێ.