"ره‌نگه هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌و وته‌یه موافق بین که بنه‌مای سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته سیاسییه‌کان له جیهانی ئه‌مڕۆدا به شێوه‌یه‌کی گشتی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی مه‌عریفی داده‌نرێ که له دنیادا به قوتابخانه ریالیستی ناسراوه. به پێی ئه‌م قوتابخانه‌یه، سیاسه‌ت ته‌عامول له‌گه‌ڵ واقع ده‌کا و دووره له هه‌ست و سۆز و عاتیفه. بنه‌مای مه‌عریفیی سیاسه‌تی ئێمه خوێندنه‌وه‌یه بۆ واقع. ئێمه له‌گه‌ڵ واقع ته‌عامول ده‌که‌ین نه‌ک له‌گه‌ڵ حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی خۆمان، به هه‌موو پیرۆزییه‌کیانه‌وه که هه‌یانبێ.
ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌سته، نێوه‌رۆکی خه‌باتی کورد نێوه‌رۆکێکی رزگاریخوازانه‌ی هه‌یه؛ ئێمه حیزبی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ین، ئێمه حیزبی به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵات له پایته‌خته‌کان نین، حیزبی رووخاندنی حکوومه‌تێک و دانانی حکوومه‌تێکی تر نین. ئێمه حیزبی بزووتنه‌وه‌یه‌کی رزگاریخوازین که هه‌ر هه‌لومه‌رجێك کۆمه‌گی پێبکا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو مافه‌کانی، یان به‌شێک له مافه‌کانی وه‌ده‌ست بێنێ، که‌ڵکی لێ وه‌ربگرێت و ئه‌وه مێتۆد و رێکاری هه‌موو بزووتنه‌وه رزگاریخوازییه‌کان بووه له هه‌موو جیهاندا. ئێمه پێمانوایه هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی ده‌یه‌می سه‌رۆک کۆماری له ئێران‌دا ده‌رفه‌تێکی بۆ خه‌ڵکی کوردستان پێكهێناوه که بتوانن که‌ڵکی لێوه‌ربگرن و گه‌شه به خه‌باتی خۆیان بده‌ن و ئێمه‌ش وه‌کوو حیزبێکی سیاسی به گرتنه به‌ری هه‌ڵوێستی به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌باته‌ی که له نێوخۆی وڵات‌دا هه‌یه یه‌ک ده‌گرینه‌وه.
ئه‌و گۆڕانه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا روویداوه چییه؟ بێجگه له ده‌وره‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك کۆماری له ئێران‌دا که کاندیداکان به‌رنامه‌یان هه‌بوو بۆ باس له کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و چاره‌سه‌رکردنی، هه‌تا ئێستا له هه‌ڵبژاردنه‌کانی رابردوودا هیچ کاندیدایه‌ك به‌رنامه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردن یان باسلێکردن یان ئاوڕلێدانه‌وه له کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌بووه. هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌یه‌کی به‌رته‌سكی نادیمۆکراتیدا بووه. ئێستا یه‌ك له‌و دوو موئه‌له‌فه‌یه گۆڕاوه: ئه‌گه‌ر سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می هه‌ڵبژاردن هه‌روا نادیمۆکراتیك له شوێنی خۆیدا ماوه، به‌ڵام له نێو کاندیداکاندا کاندیدای وا هه‌یه که به‌رنامه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی هێناوه‌ته گۆڕێ و ده‌توانم بڵێم: سنووری باسه سیاسییه‌کانی له ئاستی ره‌سمیدا شکاندووه. راسته له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا خه‌بات به‌رده‌وام بووه، قوربانیدان به‌ردوام بووه له هه‌موو سه‌نگه‌ره‌کانی کوردایه‌تیدا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا و که‌سه ناسراوه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و کاندیداکانی هه‌ڵبژاردنه‌کان قه‌ت ئاوڕیان له‌و کێشه‌یه نه‌دابووه‌وه؛ نه باسیان ده‌کرد، نه دانیان پێداده‌نا و نه رێگا چاره‌یه‌کیشیان بۆی هه‌بوو. ئه‌وه گرینگییه‌کی تایبه‌تیی هه‌یه که له ئاستی فه‌رمیدا ده‌سه‌ڵاتداران بێن باس له‌و کێشه‌یه بکه‌ن که کورد خه‌باتی بۆ کردووه. بۆیه ئه‌مه به بڕوای ئێمه گۆڕانه و ئه‌مه لوتفی هیچ کاندیدایه‌ك نییه، لوتفی کۆماری ئیسلامی نییه، ئه‌مه به‌رهه‌می خه‌باتی نه‌پساوه‌ی گه‌لی کورده له هه‌موو سه‌نگه‌ره‌کانی کوردایه‌تیدا.
له نێو ئه‌و به‌رنامانه‌دا که کاندیداکان هێناویانه‌ته گۆڕێ، له روانگه‌ی ئێمه‌وه به‌رنامه‌ی مه‌هدیی که‌ڕڕووبی به‌رنامه‌یه‌کی جێی بایه‌خه. له‌به‌رچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دان به فره‌نه‌ته‌وه‌یی بوونی ئێران‌دا داده‌نێ. راسته له قامووسی سیاسیی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران‌دا و هه‌روه‌ها له قامووسی سیاسیی ئۆپۆزێسیۆنی ئێرانی‌دا، هێزه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان یان هێزی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی لێ ده‌رچێ، ئه‌وان به کورد و باقی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه ده‌لێن "قه‌وم" یان "ئه‌قوام". "قه‌وم" له زمانی عه‌ره‌بیدا ده‌توانێ موته‌رادف بێ له‌گه‌ڵ "میلله‌ت"، به‌ڵام له زمانی فارسی دا مانای میلله‌ت ناداته‌وه، به‌ڵکوو پێیانوایه به هه‌موو ئه‌و قه‌ومانه میلله‌تێك دروست ده‌بێ. هاوکات فارسیش له‌گه‌ڵ باقی نه‌ته‌وه‌کان هه‌موویان به قه‌وم دانراوه، نه‌ک ئه‌وه‌یکه فارس به میلله‌ت دابنرێ و کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه به قه‌وم دابنرێن.
ئه‌مه گۆڕانێکه له ئاستی نه‌زه‌ریدا، له ئاستی به‌رنامه‌ییدا، هێشتا نه‌بووه‌ته کردار و عه‌مه‌ل. به‌ڵام ئاستی گوفتاری و نه‌زه‌ری بۆ خۆی گرینگه. زۆر جار جیاوازیی چه‌ندین حیزب پێکه‌وه ته‌نیا له رووی نه‌زه‌ری و گوفتاریدایه. خۆ هه‌موو حیزبه‌کان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌یان تاقی نه‌کردووه‌ته‌وه که بزانین ئه‌م حیزبه له‌و حیزبه‌ی دیکه چاکتره. ئه‌گه‌ر ئێستا بڵێن جیاوازیی نێوان پارتی ئازادیی و حیزبی دێموکراتی کوردستان چیه؟ نه ئه‌وان له حکوومه‌تدا بوون تاقیی بکه‌نه‌وه و نه ئێمه له حکوومه‌تدا بووین. که‌واته جیاوازییه‌کان له ئاستی نه‌زه‌ری و گوفتارییه. بۆیه ئه‌مه ئه‌گه‌رچی نه‌چووه‌ته ئاستی کرداره‌وه به‌ڵام بایه‌خی خۆی هه‌یه. ئێمه به به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه ناکه‌وینه نێو ده‌سته‌به‌ندییه‌کانی نێو کۆماری ئیسلامییه‌وه، به‌ڵکوو ئێمه وێڕای خه‌ڵکی وڵاته‌که‌مان هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆی خۆمان هه‌یه.
هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆی ئێمه پێداگری و سووربوونه له سه‌ر مافه‌کانی گه‌لی کورد و که‌ڵکوه‌رگرتن له هه‌ر ده‌رفه‌تێک بۆ ئه‌ستاندنی ئه‌و مافانه. له لایه‌کی دیکه‌وه کاندیدای ره‌سمیی کۆماری ئیسلامی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده و ئه‌وه نه‌شاردراوه‌ته‌وه. له قسه‌کانی خامنه‌یی له کوردستان به راشکاویی ده‌رده‌که‌وت که کاندیدی ره‌سمی کۆماری ئیسلامی ئه‌حمه‌دینژاده و ده‌نگی بۆ مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد کۆده‌کرده‌وه، بۆیه که‌ڕووبی راست له نوقته‌ی موقابیلی ئه‌ودایه. بۆ ئه‌وه‌یکه نا به کۆماری ئیسلامی و سیسته‌می ویلایه‌تی فه‌قیهی بدرێ، زیره‌کانه‌ترین و عاقڵانه‌ترین سیاسه‌ت ئه‌وه‌یه ده‌نگ به به‌رنامه‌یه‌ک بدرێ که هه‌م له لایه‌که‌وه کاندیدای ره‌سمیی حکوومه‌ت ره‌ت ده‌کاته‌وه و هه‌م له لایه‌کیش نیشان ده‌دا که گه‌لی کورد سه‌ره‌ڕای 30 ساڵ سه‌رکوت وازی له ویسته‌کانی نه‌هێناوه و سووره له سه‌ر خه‌باته‌که‌ی.
ئێمه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌مان رێک نه‌خستووه و کاندیده‌کانیش هی ئێمه نین. کاندیداکان، کاندیدای کۆماری ئیسلامیین و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ش له چوارچێوه‌ی سیسته‌می کۆماری ئیسلامیدایه، به‌ڵام به جیاوازییه‌ک که له نێوان ئه‌و به‌رنامانه‌دا هه‌یه و ده‌توانم بڵێم ئینشقاقێک له ریزی کۆماری ئیسلامی‌دا کراوه و ئێمه پێمانوایه که ده‌بێ ئه‌و ئینشقاقه قووڵ بکه‌ینه‌وه، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی که که‌ڕووبی رایگه‌یاندووه بیکه‌ین به ماڵ له‌سه‌ر خۆی، له‌سه‌ر هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی، بۆ ئه‌مڕۆش و بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووش. له‌مه‌به‌ولاوه ئاوڕدانه‌وه له کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران پێوه‌رێکه بۆ هه‌ر که‌سێ که خۆی کاندید بکا و پێوه‌رێکیشه بۆ خه‌ڵکی کوردستان که ده‌نگ به چ کاندیدایه‌ک بده‌ن. ئه‌و کاندیده‌ی که ئاوڕی له مافه‌کانی گه‌لی کورد و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان دابێته‌وه، هه‌ر کاندیدێک به هه‌ر راده‌یه‌ک ئاوڕی له‌و مافانه دابێته‌وه بێگومان له لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه ئه‌و ده‌که‌وێته به‌رچاو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێبدرێ و ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ک ته‌سلیم بوون به‌رانبه‌ر کۆماری ئیسلامی نییه، هه‌ڵوێسێکی به‌جێی شۆڕشگێڕانه‌یه، هه‌ڵوێستێکی موداخه‌له‌گه‌رانه‌یه، هه‌ڵوێستێکی پاسیفیستی نییه، هه‌ڵوێستێک نییه له قه‌راخه‌وه راوه‌ستین بزانین چ ده‌بێ، هه‌ڵوێستێکه که خۆمانی تێوه‌رده‌ده‌ین و تا ئێستاش که ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان گرتووه و به‌تایبه‌تی به به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستان (ئه‌گه‌ر له ئاستی حیزبی‌دا نه‌مانتوانیوه یه‌کده‌نگی دروست بکه‌ین) به‌ڵام له ئاستی کۆمه‌ڵگادا ده‌توانم بڵێم به راده‌یه‌کی باش یه‌کده‌نگییه‌ک دروست کراوه که رۆڵه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به‌م شێوه‌یه بچنه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه، به‌و مه‌به‌سته‌وه بچنه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه و مۆری خۆیان له‌سه‌ر ئاکامه‌کانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بده‌ن".